تاهیر بەگی جاف دەڵێت: خۆشەویستی قوربانیدانە!

لە ئەدەبیاتی هەموو گەلاندا باسی ئەوە كراوە كە خۆشەویستی بریتییە لە قوربانیدان لە پێناو خۆشەویستەكەتدا، مردن لە پێناویدا،

حەزەكانت بكەیت بە قوربان حەزەكانی ئەو. جا تاهیر بەگی جاف زۆر جوان ئەو مانایەی بەدیار خستووە كە دەڵێت:

لە سایەی تیغی(1) ئەبرۆی تۆ، لە ڕۆژی حەشردا جانا
بیحەمدیللا حیسابی من لەگەڵ جەمعی شەهیدانە(2)
دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی: حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە(3)

__________________

(1) تیغ: شمشێر. برۆی چواندووە بە شمشێر لە ڕێكیدا.

(2) واتە: سوپاس بۆ خوای گەورە لە سایەی شمشێری برۆی تۆ لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ گرۆی شەهیداندام.

فەرموودەیەك هەیە دەدرێتە پاڵ پێغەمبەری خۆشەویست كە گوایە فەرموویەتی: هەركەسێك بە خۆشەویستیەكی پاك بمرێت، و خۆشەویستیەكەی لەدڵیدا حەشار بدات، ئەوا شەهیدە. بەڵام فەرموودەكە سەحیح نییە و كاری پێناكرێت.

(3) دەڵێت: بۆیە دڵخۆشەم چونكە خۆشەویست پێی وتم: سبەی ئامادەبە بۆ قوربانی!

 2471   |    9/22/2021 12:22:42 PM

زیاتر