بسم الله الرحمن الرحیم
چۆن دەست بكەم بە خوێندنی دەرسەكانی فێربوونی زمانی عەرەبی؟
دوای سڵاو و ڕێز، ئەو فێرخوازە بەڕێزانەی كە سەرەتایانە و ئێستا دەست دەكەن بە وانەكان با بەم شێوەیەی خوارەوە دەست پێ بكەن:
ئەگەر حەزت لە تێكەڵكردنی دەرسەكانە و حەز ناكەیت تەنها یەك كتێب بخوێنیت ئەوا ئەم ڕێگەیە بگرە بەر:
1- سەرەتا (العربیة بین یدك) + (700) كردارەكە پێكەوە.
2- (عەرەبی بە چیرۆك) + (400) ئاوەڵناوەكە.
3- فەرموودە + كارتۆن+ كورتە فلیم پێكەوە. (فەرموودەكان لەبەر بكرێن زۆر باشە).
4- هۆنراوە + كورتە وتار+ نەشید پێكەوە. (هۆنراوەكان لەبەر بكرێن زۆر باشە).
5- ڕێزمانی عەرەبی.
6 - زمانی عەرەبی بە قورئانی پیرۆز (ئەم دەرسەیان لەدوای تەواوكردنی العربیة بین یدیك دەتوانن بیخوێنن).
ئەگەر حەزیش بە تێكەڵكردنی بابەتەكان ناكەن ، دەتوانن دانە دانە بیانخوێنن، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1 - العربیة بین یدیك.
2 - عەرەبی بە چیرۆك.
3 - (700) كردارەكە.
4 - (400) ئاوەڵناوەكە.
5- ڕێزمانی عەرەبی (النحو).
6- (عەرەبی بە فەرموودە.
7- عەرەبی بە هۆنراوە.
8- عەرەبی بە قورئانی پیرۆز
9 - پاشان (نەشید، كارتۆن، كورتە فلیم و كورتە وتار) بەدڵی خۆتان.
* ئایا ئەم دەرسانە بۆ لەبەركردنن؟
ئەگەر كەسێك توانای لەبەركردنی زۆر باش بوو، دەتوانێت لەگەڵ فەرموودە و شیعرەكاندا، كردار و ئاوەڵناوەكانیش لەبەر بكات، ئەگەر توانای لەبەركردنی نەبوو با موراجەعەی زۆر بكاتەوە.
* چەندێك موراجەعە بكەمەوە؟
ڕاستی موراجەعە كاتی دیاریكراوی نییە، تا زۆربێت باشترە.
* ماوەی دەرسەكان چەندە؟
العربیة بین یدیك: 51 كاتژمێرو 51 خولەك.
ئاوەڵناوەكان: 1 كاتژمێر.
كردارەكان: 1 كاتژمێر و 41 خولەك.
چیرۆكەكان: 9 كاتژمێر.
فەرموودەكان: 1 كاتژمێر.
هۆنراوەكان: 1 كاتژمێر.
ڕێزمان: 11 كاتژمێر.
بابەتەكانی تر (كارتۆن، كورتە فلیم ..): 1 كاتژمێر.
كۆی گشتی: نزیكی 80 كاتژمێر.
یانی زۆر بە ئاسانی دەتوانیت لە كەمتر لە سێ مانگدا تەواوی بكەیت.
* هەروەها كەناڵێكی یوتیوبی عەرەبیشمان بۆ داناون، كە كورتە بابەتی بە زمانی عەرەبی پاڕاو تێدا بڵاو دەكەینەوە تاوەكو ڕابێن لەسەر بیستن و ئاشنابوون بە زمانەكە، فەرموون لینكەكەی: یوتیوب
تێبینی: لەگەڵ هەر دەرسێك لە دەرسەكاندا لینكی (pdf)ـەكەیشی دانراوە، جگە لە فەرموودە و هۆنراوەكان.
*ئایا فێری عەرەبی فوسحە ببم یان عامی(عێراقی)؟
*چۆن بە عەرەبی قسە بکەم؟
* كلیك لە نووسراوە تۆخەكان بكە تا ڤیدیۆكەتان بۆ بكاتەوە.
* ئەی ئەگەر پرسیارێكمان بۆ درووست بوو؟
بینێرن بۆ ئەم تلگرامە: تلگرام
ڕۆژانی هەینی وەڵام دەدرێتەوە إن شاء الله.
بۆ بینینی دەرسەكان لەم ماڵپەڕە هەمووی دانراوە، یان ئەم كەناڵی یوتیوبە لای خۆتان زیاد بكەن:
1- یوتیوبی دەرسەكان: یوتیوب
2-یوتیوبە عەرەبیەكە: یوتیوب
3-كەناڵی تلگرام: كەناڵی تلگرام
چۆن زانستە شەرعیەكان بخوێنم بە ڕیزبەندی دەرسەكانی ئێوە؟
بەم ڕیزبەندییە دەتوانن دەرسەكان بخوێنن:
1- زانستی بیروباوەڕ (عەقیدە):
الأصول الثلاثة: محمد بن عبد الوهاب.
القواعد الأربع : محمد بن عبد الوهاب.
كلمة الإخلاص: ابن رجب الحنبلی.
الواسطیة: ابن تیمیة.
العبودیة: ابن تیمیة.
سلم الوصول: حافظ الحكمی.
2- بژاری دڵ و دەروون (التزكیة):
لفتة الكبد: ابن الجوزی.
أیها الولد: الغزالی.
كشف الكربة: ابن رجب الحنبلی.
ذم قسوە القلب: ابن رجب الحنبلی.
شرح ما ذئبان جائعان: ابن رجب الحنبلی.
منهاج العابدین: الغزالی.
3- نەحو (النحو):
الاجرومیة.
عوامل الجرجانی.
التحفة السنیة.
الهدایة.
الأنموذج.
بدایة النحو.
كفایة المعانی.
4- الصرف:
البناء.
تصریف الزنجانی.
شرح التفتازانی علی تصریف الزنجانی.
بدایة التصریف.
5- أصول الفقه:
الورقات.
بدایة الأصول.
اللمع.
6-مصطلح الحديث:
البيقونية
نخبة الفِكَر
7-الاشتقاق:
نزهة الأحداق للشوكاني
دەتوانن دەرسەكان لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە دابگرن یان لەم كەناڵی تلگرامەوە:
تلگرامی تایبەت بە وانە شەرعیەكان
تێبینی: لەگەڵ هەر دەرسێك لە دەرسەكاندا لینكی (pdf)ـەكەیشی دانراوە.
خودای گەورە هەموو لایەكمان سەركەوتوو بكات..