كۆمەلێك تاك بەیتی عەرەبی كاریگەر (بەشی یەكەم)
1- لَيْسَ مَنْ مَاتَ فَاسْتَرَاحَ بِمَيْتٍ ** إنَّمَا الميْتُ ميِّتُ الأَحْيَاءِ
ئەو كەسە مردوو نییە كە دەمرێت و دەحەوێتەوە ** بەڵكو مردوو ئەو كەسەیە هەر لە ژیانیدا مردووە!
2- ئيبن عەبد ڕەبیهـ دەلێت:
إنَّ يومَ الفِراقِ أَفظعُ يومٍ ** ليتَني مِتُّ قبلَ يومِ الفِرَاقِ
بیڕاستی ڕۆژی دابڕان ترسناكترین ڕۆژە
خۆزگە پێش ڕۆژی دابڕان بمردبام!
3- موعتەمەدی كوڕی عەبباد دەڵێت:
حَرَّمَ النَّوْمَ عَلَيْنَا وَرَقَدْ **وَابْتَلَانَا بِهَوَاهُ ثُمَّ صَدّْ
خەوی لەچاومان تۆراند و خۆی خەوت
گیرۆدەی خۆشەویستیی خۆیی كردین و پشتی هەڵكرد
4- ئەبولحەسەنی تەهامی دەڵێت:
جاوَرتُ أَعدائي وَجاوَرَ رَبَّهُ ** شَتّان بَينَ جِوارِهِ وَجِواري
من بوومە هاوسێی دووژمنان و ئەویش بوو بە هاوسێی پەروەردگاری (یانی گەڕایەوە لای خوای گەورە).
ئای چەندە جوودایە دراوسێیەتی من و هی ئەو! (یانی من مامەوە لە نێو دوژمنان و خەڵكی خراپدا و ئەویش گەڕایەوە و بوو بە میوانی پەروەردگاری).
5- دیسانەوە تەهامی دەلێت:
فَإِذا نَطَقْتُ فَأَنتَ أَوَّلُ مَنْطِقي ** وَإِذَا سَكَتُّ فَأَنتَ في إِضْمَارِي
ئەگەر قسە بكەم ئەوا تۆ یەكەم قسەی منیت (یانی هەر باسی تۆ دەكەم).
خۆ ئەگەر بێدەنگیش ببم ئەوا هەر تۆ لەناخمدایت!