هۆنراوەیەكی زۆر كاریگەر لەباسی دایكدا

 

زمانی عەرەبی بە نەشید (4) ژێرنووسی نەشیدێكی كاریگەر لەسەر دڵی دایك.

هۆنراوەی دڵی دایك (قَلْبُ الأُمِّ)

هۆنینەوەی شاعیری لوبنانی (ئیبراهیم مونزیر)

هۆنراوەیەكی زۆر كاریگەرە

 

أَغْرَى امْرُؤٌ يَوْمًا غُلَامًا جَاهِلًا * بِنُقُودِهِ، حَتَّى يَنَالَ بِهِ الوَطَرْ

ڕۆژێك كەسێك كوڕێكی نەزانی هەڵخەڵەتاند

بە پارەكانی، تا مەبەستی خۆی لێ بێنێتە جێ

قَالَ: ائْتِنِي بِفُؤَادِ أُمِّكَ يَا فَتَى * وَلَكَ الدَّرَاهِمُ وَالجَوَاهِرُ وَالدُّرَرْ

وتی: دڵی دایكتم بۆ بێنە ئەی گەنجەكە

بۆ تۆ هەیە پارەو گەوهەرو مرواری

فَمَضَى وَأَغْرَزَ خِنْجَرًا فِي صَدْرِهَا * وَالقَلْبَ أَخْرَجَهُ وَعَادَ عَلَى الأَثَرْ

ئیتر ڕۆشت و خنجەرێكی كرد بە سنگیدا

وە دڵی دایكی دەركردو گەڕایەوە بە شوێنەكەی خۆیدا

لَكِنَّهُ مِنْ فَرْطِ سُرْعَتِهِ هَوَى * فَتَدَحْرَجَ القَلْبُ الـمُعَذَّبُ إِذْ عَثَرْ

بەڵام بەهۆی زۆر خێراییەوە كەوت

دڵی ئێش پێگەیشتووش تەقلەیەكی لێ دا كاتێك كە ئەو كەوت

نَادَاهُ قَلْبُ الأُمِّ وَهْوَ مُعَفَّرٌ: * وَلَدِي حَبِيبِي هَلْ أَصَابَكَ مِنْ ضَرَرْ

دڵی دایكی بانگی كرد لەكاتێكدا خۆڵاوی بوو:

كوڕم .. ئەی خۆشەویستم، ئایا هیچ زیانێكت بەركەوتووە؟

فَكَأَنَّ هَذَا الصَّوْتَ رَغْمَ حُنُوِّهِ * غَضَبُ السَّمَاءِ عَلَى الغُلَامِ قَدِ انْهَمَرْ

ئەم دەنگە سەڕەڕای نەرم و نیانیەكەی هەر وەك

توڕەیی ئاسمان بوو بەسەر كوڕەكەدا داباری

وَرَأَى فَظِيعَ جِنَايَةٍ لَمْ يَأْتِهَا * أَحَدٌ سِوَاهُ مُنْذُ تَارِيخِ البَشَرْ

وە تاوانێكی وا ناقۆڵای بینی كە پێی نەهاتووە

هیچ كەسێك جگە لەم بە درێژایی مێژووی مرۆڤ

وَارْتَدَّ نَحْوَ القَلْبِ يَغْسِلُهُ بِمَا * فَاضَتْ بِهِ عَيْنَاهُ مِنْ سَيْلِ العِبَرْ

وە گەڕایەوە بەرەو لای دڵەكەو ئەیشۆرد بەوەی

چاوەكانی پێیان دەدا لە لافاوی ئەشك و ئەسرین

وَيَقُولُ: يَا قَلْبُ انْتَقِمْ مِنِّي وَلَا * تَغْفِرْ فَإِنَّ جَرِيمَتِي لَا تُغْتَفَرْ

وە دەیوت: ئەی دڵ تۆڵەم لێ بكەرەوەو

لێم خۆش مەبە چونكە تاوانەكەم لێ خۆشبوونی بۆ نیە

وَاسْتَلَّ خِنْجَرَهُ لِيَطْعَنَ صَدْرَهُ * طَعْنًا فَيَبْقَى عِبْرَةً لِمَنِ اعْتَبَرْ

خنجەرەكەی هەڵكێشا تا بدات لە سنگی خۆی

بە لێدانێك ببێتە پەند بۆ هەركەسێك پەند وەردەگرێت

نَادَاهُ قَلْبُ الأُمِّ: كُفَّ يَدًا وَلَا * تَذْبَحْ فُؤَادِي مَرَّتَيْنِ عَلَى الأَثَرْ

دڵی دایك بانگی كرد: بەسە دەستت بگرەوە

دڵم مەبڕە دوو جار لە هەمان شوێندا

 

بۆ داگرتنی هۆنراوەكەو شەرحكردنی بەندە كلیك لێرە بكەن

 
 991   |    9/18/2021 7:43:42 PM

زیاتر