وەرگێڕانی قەسیدەی (هل ترانا نلتقي)

ڕۆمانسیەتە بێ وێنەكەی سەدەی 20

ساڵی (1954) بانگخوازی جوامێر (كەمال سەنانیری) زیندانی دەكرێت و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەدرێت، پاشان سوك دەكرێت بۆ زیندانی هەمیشەیی (25 ساڵ).

 لەو ماوەیەدا چاوی بە كەڵەپیاوی ئیسلام سەیید قوتب دەكەوێت و دوای ناسینی لە نزیكەوە داوای ئامینە قوتبی خوشكی سەیید دەكات.

 و ئامینەش ڕازی دەبێت بە داواكەی لەكاتێكدا ڕەنگە دوای (20 ساڵ) بێتە دەرەوە، ئەگەر هەر بێتە دەرەوە!

دوای ماوەیەك هەست بە ئازار دەكات لەوەی ئەم كچە گەنجە لە چاوەڕوانیدا بمێنێتەوە، بۆیە سەرپشكی دەكات و نامەیەكی بۆ دەنووسێت و تێیدا هاتووە: (ڕەنگە لەم ڕێگەیەدا بكوژرێم و هاتنە دەرەوەم موستەحیل بێت، بۆیە سەرپشكبە، چاوەڕوانی وەڵامم)!

وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: (ڕێگای جیهادو تێكۆشان و خەبات و گیانفیداییم هەڵبژاردووە، لەسەر بەلێنەكەم سوورم بە بیرووباوەڕێكی جێگیرو بێ هیچ دوودڵیەك)!

دوای زیاتر لە (15 ساڵ) ئازاد دەكرێت و بە یەك دەگەن و پێكەوە ژیانی پڕ خۆشەویستی و خەبات و بەرخودانیان بەردەوام دەبێت بەبێ وەستان و ماندووبوون.

پاشان دەچێتە ئەفغانستان بۆ جیهادی ئەفغانستان دژی ڕووسیاو، دوای گەڕانەوەی بۆ میسڕ، ساڵی (1981) زیندانی دەكرێت بۆ جاری دووەم و كۆتا جار، وە لەژێر ئەشكەنجەو ئازاردا گیانی پاكی بە خودا دەسپێرێت.

كەڵە ئافرەتی مەردو ئارامگر ئامینەی هاوسەرو خۆشەویستی دەیلاوێنێتەوەو دەڵێت:

 

هَلْ تُرَانَا نَلْتَقِي أَمْ أَنَّهَا ** كَانَتِ اللُّقْيَا عَلَى أَرْضِ السَّرَابِ

تۆ بڵێی یەك ببینین یان ئەو یەك بینینە ** یەك بینینێك بوو لەسەر زەوی تراویلكە

ثُمَّ وَلَّتْ وَتَلَاشَى ظِلُّهَا ** وَاسْتَحَالَتْ ذِكْرَيَاتٍ للعَذَابِ

پاشان ڕۆشت و سێبەرەكەی لەناوچوو ** وە بوو بە یادگاری بۆ سزاو ئازار

هكَذَا يَسْأَلُ قَلْبِي كُلَّمَا ** طَالَتِ الأَيَّامُ مِنْ بَعْدِ الغِيَابِ

بەوشێوەیە دڵم پرسیار دەكات، هەرچەندە ** ڕۆژ درێژ ببێتەوەو بڕوات بەسەر نەبوونت

هكَذَا يَسْأَلُ قَلْبِي كُلَّمَا ** طَالَتِ الأَيَّامُ مِنْ بَعْدِ الغِيَابِ

بەوشێوەیە دڵم پرسیار دەكات، هەرچەندە ** ڕۆژ درێژ ببێتەوەو بڕوات بەسەر نەبوونت

فَإِذَا طَيْفُكَ يَرْنُو بَاسِماً ** وَكَأنِّي فِي اسْتِمَاعٍ للجَوَابِ

خەیاڵی تۆ گوێم لێدەگرێت بە زەردەخەنەوە ** وەك ئەوەی گوێم گرتبێت بۆ وەڵام

أَوَلَمْ نَمْضِ عَلَى الدَّرْبِ مَعاً ** كَيْ يَعُودَ الخَيْرُ للأَرْضِ اليَبَابِ

ئایا پێكەوە نەڕۆشتین لەسەر ئەم ڕێگایە ** تاوەكو خێر بگەڕێتەوە بۆ ئەم زەوییە وێرانە؟

فَمَضَيْنَا فِي طَرِيقٍ شَائِكٍ ** نَتَخَلَّى فِيْهِ عَنْ كُلِّ الرِّغَابِ

كەوتینە ڕێ لە ڕێگەیەكی دژوار ** وازمان لە هەموو حەزو خۆشیەكان هێنا تێیدا

وَدَفَنَّا الشَّوْقَ فِي أعْمَاقِنَا ** وَمَضَيْنَا فِي رِضَاءٍ وَاحْتِسَابِ

شەوق و خۆشەویستیەكەمان شاردەوە لە ناخماندا**وە كەوتینە ڕێ بە ڕازیبوون (بە قەدەر) و چاوەڕێی پاداشت

قَدْ تَوَاعَدْنَا عَلَى السَّيْرِ مَعاً ** ثُمَّ آجَلْتَ مُجِيباً للذَّهَابِ

پێكەوە بەڵێنی ڕۆشتنمان دا ** پاشان تۆ ڕۆشتنت پێش خست و وەڵامت دایەوە (مردن)

حِيْنَ نَادَانِيَ رَبٌّ مُنْعِمٌ ** لِحَيَاةٍ فِي جِنَانٍ وَرِحَابِ

كاتێك پەروەردگارێكی خاوەن بەخشش بانگی كردم ** بۆ ژیانێك لە بەهەشت و  فراوانیەكەی

وَلِقَاءٍ فِي نَعِيمٍ دَائِمٍ ** بِجُنُودِ اللهِ مَرْحَی بِالصِّحَابِ

وە بۆ یەك بینینێك لە خۆشیەكی نەبڕاوە ** لەگەڵ سەربازەكانی خودا، ئەی سڵاو لە هاوەڵان

قَدَّمُوا الأَرْوَاحَ وَالعُمْرَ فِدًى ** مُسْتَجِيبِينَ عَلى غَيْرِ ارْتِيَابِ

گیان و تەمەنیان پێشكەش كرد وەك قوربانی ** وەڵامی خودایان دایەوە بەبێ هیچ دوودڵیەك

فَلْيَعُدْ قَلْبُكَ مِنْ غَفْلَتِهِ ** فَلِقَاءُ الخُلْدِ فِي تِلْكَ الرِّحَابِ

با دڵت بگەڕێتەوە لە بێ ئاگاییەكەی** چونكە بەیەك گەیشتنی هەمیشەیی لەو شوێنە فراوانەیە

أيُّهَا الرَّاحِلُ عُذْراً فِي شكَاتِي ** فَإِلَى طَيْفِكَ أنَّاتُ عِتَابِ

ئەی ئەو كەسەی ڕۆشتیت ببورە لە گازەندەم**ناڵەی سەرزەنشتم بۆ خەیاڵەكەتە

قَدْ تَرَكْتُ القَلْبَ يدْمِي مُثْقَلاً ** تَائِهاً فِي اللَّيْلِ فِي عُمْقِ الضَّبَابِ

دڵم جێ هێشتووە خوێن دەڕێژێت بە قورسی**بەسەرگەردانی و لە شەودا لە نێو قوڵایی تەمومژدا

وإذَا أَطْوِي وَحِيداً حَائِراً ** أَقْطَعُ الدَّرْبَ طَوِيلاً فِي اكْتِئَابِ

وا خۆم گرمۆڵە كردوە، بە تەنیاو سەرگەردان**ڕێگەكە دەبڕم بە درێژی لە خەمۆكیدا

وَإذَا اللَّيلُ خِضَمٌّ مُوْحِشٌ ** تَتَلَاقَى فِيْهِ أمْوَاجُ العَذَابِ

وە كاتێك شەو وەك دەریا فراوان (یان وەك شمشێر بڕەر)و ترسناكە

شەپۆلی ئازارەكان تێیدا بە یەك دەگەن

لَمْ يَعُدْ يَبْرُقُ فِي لَيْلِي سَنَاهُ ** قَدْ تَوَارَتْ كُلُّ أنْوَارِ الشِّهَابِ

ئیتر لە شەوی مندا ڕووناكی ئەو هەڵنەهات**هەموو ڕووناكیەكی نەیزەكەكان خۆیان شاردەوە

غَيْرَ أنِّي سَوْفَ أَمْضِي مِثْلَمَا ** كُنْتَ تَلْقَانِيَ فِي وَجْهِ الصِّعَابِ

بەڵام من دەكەومە ڕێ هەروەك ئەوەی** لەڕابردووا دەتبینیم لە ڕووی سەختیەكاندا

سَوْفَ يَمْضِي الرَّأْسُ مَرْفُوعاً، فَلَا** يَرْتَضِي ضَعْفاً بِقَوْلٍ أَوْ جَوَابِ

سەرمان بە بەرزی دەڕوات، هەرگیز ڕازی نابێت بە لاوازی لە وتەیەك یان وەڵامێكدا

سَوْفَ تَحْدُونِي دِمَاءٌ عَابِقًا ** قَدْ أنَارَتْ كُلَّ فَجٍّ للذَّهَابِ

خوێن بە بۆن خۆشی بانگم دەكات**هەموو جێیەك ڕووناك دەكاتەوە بۆ ڕۆشتن

هَلْ تُرَانَا نَلْتَقِي أَمْ أَنَّهَا ** كَانَتِ اللُّقْيَا عَلَى أَرْضِ السَّرَابِ

تۆ بڵێی یەك ببینین یان ئەو یەك بینینە ** یەك بینینێك بوو لەسەر زەوی تراویلكە

ثُمَّ وَلَّتْ وَتَلَاشَى ظِلُّهَا ** وَاسْتَحَالَتْ ذِكْرَيَاتٍ للعَذَابِ

پاشان ڕۆشت و سێبەرەكەی لەناوچوو ** وە بوو بە یادگاری بۆ سزاو ئازار 

 

كلیك لێرە بكەن بۆ داگرتنی قەسیدەكە بەژێرنووسەوە

 
 958   |    9/18/2021 7:37:45 PM

زیاتر