غەزاڵی خۆشخەرامی من، کە توڕڕە ئینتیشار ئەکا هەزار شێری سەفشکەن1 بە ڕشتەیێ شکار ئەکا کە تیری غەمزە تێژ ئەکا، لە جەرگ و سینە کار ئەکا کە قامەتی2 بەدەر ئەخا، قیامەت ئاشکار ئەکا چ قامەتێ؟ بە ڕاستی لە سەروی جۆیبار3 ئەکا فیدایی دڵبەرێ ئەبم کە عەینی دڵڕوبایییە4 غوڵامی سەروەرێ ئەبم کە فەخری پادشایییە کە ڕۆژی هیجری5 ماتەمە و شەوی ویساڵی6 شایییە کە سەد هەزاری وەک منی بە جان و دڵ فیدایییە نە من کە نەقدی جان و مڵک لەڕێی ئەوا نیسار7 ئەکا لە گوڵشەنی نوبووەتا گوڵێکی نەودەمیدەیە8 لە قولزومی9 ڕیسالەتا دوڕێکی کەسنەدیدەیە لە بورجی چەرخی عیززەتا مەهێکی10 بەرگوزیدەیە11 هەزار شاهـ و حاکمی غوڵامی زەڕخەریدەیە12 کەسێکە موعجیزەی ئەسەر لە وردەبەرد و دار ئەکا گەدایی بارەگاهی ئەو ئەگەر ئەمیر، ئەگەر وەزیر فیدایی عیزز و جاهی ئەو ئەگەر غەنی، ئەگەر فەقیر مەپرسە خەرقی عادەتی13 شەهەنشەهی فەلەک سەریر ئەگەر لە فەیزی ئەو نەبێ دوو هۆقە14 جۆ و یەک چتیر15 چلۆن لە ڕۆژی خەندەقا کیفایەتی هەزار ئەکا موتیعی ئەمر و نەهی ئەو ملووکی سەرکەش و بزێو ئەسیری قەهر و لوتفی ئەو سیباع و وەحشی دەشت و کێو نیگاری دڵشکاری من لە هەر فەراز16 و هەر نشێو کە پەردە لابدا لە ڕوو بە بۆیی زوڵف و خەدد17 و لێو لە ڕایحەی18 بەهەشت ئەکا، لە نوور ئەکا، لە نار ئەکا لە ئەووەڵ و لە ئاخرا مەداری19 ئەنبیایە ئەو لە باتین و لە زاهیرا حەبیبی کیبریایە ئەو20 کە چونکە لای خودا قسەی بەڕاستی ڕەوایە ئەو دە موژدە بێ لە ئوممەتی کە گەورەیێکی وایە ئەو لە ڕۆژی مەحشەرا تکای هەموو گوناهکار ئەکا پەیەممەرێ کە باعیسی وجوود و خەلقی عالەمە21 کە تاقەسواری عەرسەیی شەفاعەتە و موسەلـلەمە22 کە زام و هیجر و میحنەتی سروور و وەسڵ و مەرهەمە لە هەفتخوانی سینەدا موژەی23 خەدەنگی24 ڕۆستەمە لە فەتحی خەیبەری دڵا برۆی لە ذوالفَقار25 ئەکا شەها بە غەیرەتت قەسەم دەمێکە دیلە ئوممەتت بە دەس عەدووی26 دینەوە عەجەب زەلیلە ئوممەتت لە خەستەخانەیی غەما وەها عەلیلە ئوممەتت بە چیهرە زەردییا ئەڵێی دوچاری سیلە ئوممەتت دەوایی ڕەحم و لوتفی تۆ هەمیشە ئینتیزار ئەکا خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژ و شەو تەواف ئەکا ڕەواقی تۆ خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کووچە و سوقاقی27 تۆ بە تیکە تیکە بێ دڵێ کە نەیبێ ئیشتیاقی تۆ حەیاتی من ویساڵی تۆ، مەماتی من فیراقی تۆ بەڵێ پەری خەیاڵی تۆ عیلاجی شێت و هار ئەکا دەمێکە چاوەڕێیەتی گیان و دڵ ویساڵی تۆ ئومێد ئەکا کە دەرکەوێ لە پڕ مەهی جەماڵی تۆ
_________________
(1) سەفشكەن: پۆل شكێن، ئازا، هەروەك پیرەمێرد دەڵێت: سەیری ئەمانە کەن، هەمووی کوردی سەفشکەن گیانیان پێشکەش ئەکرد و ئەیانوت بژی وەتەن (2) غەمزە: جووڵەی چاو و برۆ وەك نازكردن. (3) قامەت: قەد و باڵا. (4) جۆیبار: جۆگەلە، گوێ جۆگە. (5) دڵڕوبا: بەردێكی جوانی سافە، وەك خشڵ بەكاردێت، ئافرەتان خۆیانی پێ دەڕازێننەوە. (6) هیجر: دابڕان. ویساڵ: بەیەكگەیشتن. (7) نيسار دەكات: قوربان دەكات، لەپێناویدا لەناوی دەبات. (8) نەودەمیدە: تازەپێگەیشتوو (9) قولزوم: دەریای پڕ ئاو. (10) مەهـ: مانگ. (11) بەرگوزیدە: خۆشەویست، ئازیز. (12) خەریدە: كچی پاكیزە. مروراریەك كون نەكرابێت. (13) خەرقی عادەت: شتێك لە عادەت بچێتە دەرەوە، وەكو كەرامات و موعجیزە. (14) هۆقە: پێوەرێكی كێشانە. (15) چتیر: بێچووی بزن لە تەمەنی یەک ساڵەوە تا دوو ساڵە. (16) فەراز: بەرزی و بڵندی. (17) خەد: ڕوومەت، گوڵمە. (18) ڕایحە: بۆن. (19) مەدار: مەداری هەر شتێك ناوەند و خولگەكەیەتی، واتە لەسەر ئەو وەستاوە. (20)حەبیبی كیبریا: خۆشەویستی خوای گەورە. (21) هۆكاری درووستكردنی جیهان دەگێڕنەوە بۆ فەرموودەیەك كە خودای گەورە فەرموویەتی: لەبەر موحەممەد نەبا گەردوونم درووست نەدەكرد. بەڵام فەرموودەیەكی هەڵبەستراوە، فەرموودەیەكی تریش هەیە گوایە بە ئادەمی فەرمووە: لەبەر موحەممەد دنیام درووست كردووە، ئەویش فەرموودەیەكی لاوازە و كاری پێ ناكرێت. (22) تاكە سوارچاكی شەفاعەتكردنە لە ساحەی قیامەتدا. (23) موژە: برژانگ. (24) خەدەنگ: تیر. (25) ذولفەقار: شمشێرەكەی پێشەوا عەلی كوڕی ئەبوتایبە(
(26) عەدو: دووژمن.
(27) سوقاق: كۆڵان.
تاهیر بەگی جاف دەڵێت: خۆشەویستی قوربانیدانە!
بڕوانە چۆنم بۆت؟ هۆنراوەیەكی ناوازەی مەحوی
قەسیدەیەكی پڕ سۆزی حەمدی كە باسی حاڵی هەموومان دەكات!
هۆنراوەیەكی ناسكی بێخود لە وەسفی پێغەمبەر خۆشەویستدا ﷺ
هۆنراوەیەكی جوانی سابیری لە سەركۆنەی "نەفس"ـدا