کتێبخانە

من كێم؟ ناسنامەی موسڵمانێتی، پەڵەی شەرم یان سیمبولی شكۆ؟


نوسه‌ر:   مەروان كوردی - مروان الكردي

چاپ:  یەكەم


من كێم؟ ناسنامەی موسڵمانێتی.. پەڵەی شەرم یان سیمبولی شكۆ؟

کتێبێکی تازەی بەندەیە لە دووتوێی ٣٨٨ لاپەڕەی قەبارە گەورەدا، بەم نزیکانە دەکەوێتە بازاڕەوە إن شاء الله. 

ئەم كتێبە باس لە گەورەیی ئیسلام و بەهێزیی سیستمەكانی دەكات: ”بیروباوەڕ، پەرستش و شەریعەت“ كە پەیوەستن بە خودی تاكەكانەوە. پاشان باس لە هەریەك لە سیستمەکانی ”ئابووری، سیاسی،، کارگێڕی، پەروەردە و كۆمەڵایەتی“ كە پەیوەستن بە ڕێكخستنی ژیانیانەوە، بە تایبەت بابەتی دادگەریی كۆمەڵایەتی، سەربەخۆیی دادگا و پاراستنی ئازادییەكان لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، كە ئەمڕۆ بوون بە جێی باس و خواس لە جیهاندا.
ئەم كتێبە پاساوی دواكەوتنی ئەمڕۆمان نییە، بانگخوازی تلانەوە و هەڵكێشانی ئاخ و داخ نییە بۆ لاپەڕەكانی مێژوو، بەڵكو دیارخەری گەورەیی شارستانیەتی ئیسلامی و تاكی موسڵمانە. بەڵگەی هۆكارنەبوونی ئیسلامە لە دواكەوتنی ئەمڕۆی موسڵمانان. ئەگەر نا نازكردن بە ڕابردوومان و هەوڵنەدان بۆ دۆخی ئەمڕۆمان ئەم گوتەیەی مەحویی بەسەردا جێگیر دەبێت:

فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی پێ نابێ بە ساحێب فەزڵ
كە تۆ كۆسەی، بە تۆ چی مامە ڕیشی باب و باپیرت؟

فەرموون بۆ بینینی پێڕستی كتێبەكە و ئەو بابەتە گرنگ و پێویستانەی كە لەخۆی گرتوون:

كلیكی ئێرە بكە


==========

 كتاب جديد لنا باللغة الكردية باسم: مَن أنا؟ الهوية الإسلامية، وصمة عار.. أم شعار فخار؟
تحدثت فيه عن مفاخر الإسلام: شريعة، وعقيدة، وعبادة.. ثم تحدثت عن النظم الإسلامية وعبقريتها: النظام السياسي، والاقتصادي، والتربوي، والإداري، ونظام القضاء وغير ذلك.. وأبرزنا فيه العدالة الاجتماعية، واستقلالية القضاء والحريات في الحضارة الإسلامية..
والكتاب جاهز بالعربية أيضا إلا أنه يحتاج مراجعة، نسأل الله تعالى التيسيير والقبول...