ئامۆژگاریی پێشەوا ئەبوەلوەلیدی باجی بۆ دوو كوڕەكەی
نوسهر:
چاپ:
ناوی کتێب: ئامۆژگاریی پێشەوا ئەبولوەلیدی باجی
بۆ دوو کوڕەکەی.
وەرگێڕانی: مەڕوان کوردی.
دەبێت کێ هەبێت لە باوک دڵسۆزتر بۆ کوڕەکەی؟ چ باوکێک حەز بەوە ناکات کوڕەکەی لە خۆی باشتر بێت؟ بێگومان هەموو باوکێک حەز بەوە دەکات و گەزگەز باڵای پێ دەکات، خۆ ئەگەر باوکەکە زانایەکی ئایینی و خاوەن کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر و دنیادیدە بێت، ئەوا زیاتر شەیدایە.
جا ئەم پەڕاوەی بەردەستتان نموونەیەکە لە وەسیەت و ئامۆژگاریی باوکێکی زانا و دانا، گەڕیدە بە زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، باوکێک کە قورسایی و سەختییەکانی دیوە و پێیاندا تێپەڕیوە تا گەیشتووە بە لووتکەی ئاسوودەیی و بەختەوەری و پلە بەرزەکانی دین و دنیا.
ئەم باوکە زانایە ئامۆژگارییەکەی دابەش کردووە بەسەر دوو بەشدا:
یەکەم: ئەوەی لەسەریان پێویستە ڕەچاوی بکەن لە کاروباری دینیاندا.
دووەم: ئەوەی کە پێویستە بیگرنە بەر لە کاروباری دنیایاندا.
جێی خۆیەتی هەموومان خوێنەری ئەم کتێبە خنجیلانەیەبین و بە وانە بیڵێینەوە بە جگەرگۆشەکانمان..
|