هەتووانی دەروون (الأخلاق والسیر لابن حزم)
نوسهر:
چاپ:
ناوی کتێب: هەتوانی دەروون.
نووسینی: ئیبن حەزمی زاهیری.
وەرگێڕانی: مەڕوان کوردی.
ئەم کتێبە: ئەزموونی کەڵە پیاوێکی دەگمەنە لە شارستانیەتی ئیسلامیدا، کە لە سەردەمی خۆی و تاوەکو ئێستایش جێی مشتومڕ و باسوخواسە وەك کەسێکی: ئەدیب، شەرعزان، فەیلەسوف.
ئەم زانایە بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە لە ژیانیدا، هەر لە پلەی وەزارەت کە خۆیی و باب و باپیرانی وەزیر بوون، تاوەکو پلەی دەربەدەربوون و سووتاندنی کتێبەکانی!
لە ژیانیدا کەوتۆتە زۆر ڕووبەڕووبوونەوە و بەرپەرچدانەوەوە لەگەڵ هاوسەردەمیەکانیدا، ئەمەش وا دەکات چەندین نەخۆشی بێنە نێو دڵ و دەروونەوە، بۆیە ژیانی کرداریی وەها کەسێك جێی بایەخە و گرنگە شارەزابین، تا بزانین چۆن هەتوانی دڵ و دەروونی کردووە و پاڵفتەی کردوون لەو نەخۆشیانەی کە ڕووی تێدەکەن.
|