ئیلحاد و زانستی نوێ، ئایا زانست بەڵگەیە بۆ ئیلحاد؟

میوانی زانكۆی كوردستان بووین لە شاری سنە، لە كۆنفرانسی «ناسینی ئیلحادی نوێ و ڕێگاکانی بەرامبەر بوونەوەی»، بابەتەكەی بەندە بریتی بوو لە: (ئیلحاد و زانستی نوێ، ئایا زانست بەڵگەیە بۆ ئیلحاد؟)، تێیدا ئەم باسانەمان تاوتوێكرد: - چەمكی زانست لای ڕۆژئاواو گرفتەكانی. - كورتكردنەوەی سەرچاوەكانی مەعریفە لە زانستدا و كێشەی گەورە. - ئایا زانست یەقین دەدات بەدەستەوە تا بكرێتە دادوەر بۆ پرسە وجودییەكان؟ - تیۆرە زانستییەكان لە گۆڕاندان. - ئایا لێكۆڵینەوە زانستییەكان بە شێوەیەكی بابەتییانە بەڕێوە دەچن، یان كاریگەر دەبن بە دەرهاویشتە مرۆییەكانی وەك: (حەز، ڕق، دەمارگیری، پاشخانی كۆمەڵایەتی و ئایینی و.. تاد). - ئایا ئازادی هەیە لە دەربڕینی ڕای جیاواز یان لێكۆڵینەوە ڕاجیاكان و لێكۆڵەران سەركوتدەكرێن؟ لەگەڵ چەندین باسی تری لاوەكی كە لە ڤیدیۆكەدا دەیبینن...

لینكی یوتیوب:

كلیكی ئێرە بكەن.

 1024   |    4/7/2022 1:33:16 PM

زیاتر