زنجیرەی ئیبن عەرەبی وەكو خۆی:
ئەم زنجیرەیە پێكهاتووە لە چەند حەڵقەیەك و بەردەوامە، لەم زنجیرەیەدا دەمانەوێت ئاماژە بەوە بكەین نووسراوەكانی ئیبن عەرەبی دژەوانەیەكی زۆری تێدایە، بەشێوەیەك كە هیچ مەودایەك ناهێڵێتەوە بۆ ئەوەی بوترێت هەموو ئەم وتانە یەك كەس كردوویانە، بەتایبەت دەبینین لە كتێبی (الفتوحات المكیة)ـدا كۆمەڵێك شت و دژەكەیشی تێدایە، هەر ئەمەیش وایكردووە كە هەندێك لە زانایانی سەر بە مەدرەسەی تەسەوفیش وەكو شەعرانی هەمان بۆچوونیان هەبێت، لە درێژەی زنجیرەكەدا چەندین بەڵگەی ئاشكرا دەبینن.
هەروەها خاڵێكی تری زۆر گرنگ ئەوەیە: ئەمڕۆ خەڵكانێك لەژێر ناوی عیرفاندا بانگەشە دەكەن بۆ یەكێتی ئایینەكان (وحدة الأدیان) و چەندین بیری تری دژ بە ئیسلام،ئیبن عەرەبیش وەكو كاراكتەرێكی سەرەكی بەكاردەهێنن لەم بانگەشەیەدا، بۆیە جێی خۆیەتی دیوەكەی تری ئیبن عەرەبی بزانینة تا بە خودی خۆیان وەڵامیان بدەینەوە.
لەگەڵ چەندین باسی تر كە لەم زنجیرەیەدا باس دەكرێت (إن شاء الله) وەك پێگەی سوننەت و شەریعەت لای ئیبن عەرەبی..
بەشی یەكەم: یەكێتی ئایینەكان (وحدة الأدیان) لای ئیبن عەرەبی
بەشی دووەم: یەكێتی ئایینەكان (وحدة الأدیان) لای ئیبن عەرەبی
بەشی سێیەم: یەكێتی بوون (وحدة الوجود) لای ئیبن عەرەبی
بەشی چوارەم: یەكێتی بوون (وحدة الوجود) لای ئیبن عەرەبی
بەشی پێنجەم: ئەو دەقانەی كە ئاماژەن بە ئیماندارێتی فیرعەون لای ئیبن عەرەبی
بەشی شەشەم: ئەو دەقانەی كە ئاماژەن بە بێبڕوایەتی فیرعەون لای ئیبن عەرەبی
زنجیرەی ئیبن عەرەبی وەكو خۆی